ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
نیمه ئاواڵێ له گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ چاکه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه، سایه‌ی که‌م نه‌بێ لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه تێیدا نییه باسی فرمێسک و هه‌ناسه وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ ڕۆژگاری سپڵه بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یهگەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه حاڵی من ؟ ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه و په‌رچه‌م نه‌بێ ڕه‌مزی دڵداری له زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مهم نه‌بێ ؟ کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه چارشێوی ڕه‌ش داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ شادی جارێکی به میوانی نه‌هاتۆته دڵم ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ "هێمن"
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**